گفتوگۆی ناراستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ڤییەننا دەستپێدەکات

ئەمریکا و ئێران
SNN
جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت: “گفتوگۆ ناراستەوخۆکانی نێوان واشنتن و ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڤییەننا دەستپێدەکەنەوە، کە ئامانج لێی زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمییە”.
رۆژی هەینی 2ی نیسانی 2021، وڵاتانی ئەندام لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، جگە لە ئەمریکا، بەشێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس کۆبوونەوە و دواتر رایانگەیاند، ئەمریکا و ئێران رازیبوون لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بە جیا کۆبوونەوەیان لەگەڵدا بکەن.
پێشتر و لە بەیاننامەیەکدا هەریەک لە وڵاتانی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا نیگەرانیی خۆیان لە بەردەوامیی پیتاندنی یۆرانیۆم دەربڕی لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە.
هاوکات محەمەد جەواد زەریف وهزیری دهرهوهی ئێران دەڵێت: “سهرۆكی ئهمریكا، جۆ بایدن و كامالا هاریسی جێگری لهبهردهم دوو رێگهدان، یان دهگهڕێنهوه بۆ رێككهوتنی ناوەكی 2015ی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یهك، یاخود بهردهوام دهبن لهسهر رێگه شكستخواردووهكهی ئیدارهی ترهمپ”.
وڵاتانی ئەوروپا، چین و رووسیا دان بەوەدا دەنێن کە چاوەڕێ ناکەن کۆبوونەوەکانی ڤیەننا خێرا کۆتایی بە ناکۆکییەکانی ئێران و ئەمریکا بهێنن، بەڵام بە سەرەتایەکی باش بۆ گەڕانەوەی دیپلۆماسی دایاندەنێن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


