سێ ئۆپۆزسیۆنکاری ئێران لە دانیمارک بە کاری تیرۆریستیی تۆمەتبار کران

پۆلیسی دانیمارک
SNN
نووسینگەی داواکاری گشتیی دانیمارک دەڵێت: “سێ ئەندامی گرووپی (ASMLA) تۆمەتبار کراون بەوەی لەناو خاکی ئێران ویستوویانە کاری تیرۆریستی بکەن بە هاوکاری دەزگای هەواڵگریی سعودیە”.
بەیاننامەکەی داواکاری گشتیی دانیمارک باسیئەوەی کردووە کە لەناو خاکی دانیمارکیش سەرقاڵی کاری هەواڵگریی بوون بە یارمەتیی دەزگا هەواڵگرییەکانی سعودیە.
ئەو سێ کەسە ئەندامی گرووپێکن بەناوی بزوتنەوەی خەباتی عەرەبی بۆ ئازادکردنی ئەهواز و لە باشوری خۆرئاوای ئێران خەباتدەکەن و بەوەش تۆمەتبارن کە ساڵی 2012 و 2020 کاری تاوانکارییان ئەنجامداوە.
لیز لوت نیلاس داواکاری گشتی دانیمارک دەڵێت: “ئەم دۆسیەیە زۆر مەترسیدارە، ئەو چەند کەسە لە دانیمارکەوە کاری هەواڵگرییان کردووە و پارەیان بۆ کاری تیرۆریستی کۆکردووەتەوە”.
دۆسێیەکی پەیوەندیداریش بەم فایلەوە هەیە کە پێشتر هاووڵاتییەکی ئێرانی – نەرویجی بە تۆمەتی کوشتنی ئەم سێ ئەندامە دەستگیر کراوە و ماوەی 7 ساڵ بەند کراوە”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش



