روسیا: ئەمریکا باجی ئەو سەرکێشییانەی خۆی دەدات لەسەر دەستی ئێمە

ماریا زاخارۆڤا
SNN
ماریا زاخارۆفا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەڵێت: “پێشتر ئەمریکامان ئاگادار کردووەتەوە لە ئەنجامی خراپی سزادانی روسیا”.
وتیشی: “ئەو سزایانە دەبنەهۆی ئەوەی ناکۆکییەکانی نێوانمان بەرەو خراپبوونی تەواو بچێت و هەر ئاکامێکی خراپ لەم کارەی ئەمریکا بکەوێتەوە، خەتاکەی دەچێتە ئەستۆی واشنتن”.
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەرێگەی ئیمزا کردنی مەرسومێکەوە سزای سەپاند بەسەر 32 دامەزراوە و کەسایەتیی رووسیدا کە دەستیان هەبووە لە نانەوەی پشێوی و دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکان و هێرشی ئەلیکترۆنیدا.
بڕیاری سزاکەی ئەمریکا دوو تۆمەتی دیاریکردووە بۆ ئەوانەی سزای داون، گروپێک لە سزادراوان ئەوانەن کە گوایا دەستوەردانیانکردووە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا و 16 کەسایەتی و 16 دامەزراوەن.
گرووپێکی دیکە کە سزاکە دەیانگرێتەوە و 5 کەسایەتی و 3 کۆمپانیان، باس لەوە دەکرێت کە دەستیان هەبووە لەو پشێوی و ئاژاوانەی بەمدواییانە لە دورگەی کریمیا لە ئۆکرانیا بەرپا بوون.
هاوکات و بەپێی بڕیارەکانی ئەمریکا، زیاتر لە 10 دپلۆماتکاری روسی کە لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا کریانکردووە، لەلایەن کۆشکی سپییەوە دەرکراون و دەبێت بگەڕێنەوە بۆ مۆسکۆ.
هەروەک حکومەتی ئەمریکا بەشێوەیەکی رەسمیی دەزگای هەواڵگریی روسیای تۆمەتبار کرد بەوەی دەستی هەبووە لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی سەر کۆمپانیای SolarWinds ی ئەمریکی.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



