چۆمان محه‌مه‌د: دەستوەردان لە دۆسيەی دەستگيرکراوانی بادينان زەقە

دەستگيرکراوانی بادينان
SNN
رێكخه‌ری ژوری یاسای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، رايگەياند: “بێمتمانه‌یی به دادگا‌و ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری له‌قۆناغێكی یه‌كجار مه‌ترسیداردایه، به بڕیاری دروست له چاره‌نوسی سزادراوانی بادینان، دادگای پێداچونه‌وه ده‌توانێت ئه‌م وێنه‌یه پێچه‌وانه بكاته‌وه”.
چۆمان محه‌مه‌د عه‌لی رێكخه‌ری ژوریی یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاويکردەوە: “دوو مانگ به‌سه‌ر بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به سزادانی شه‌ش ساڵ بۆ پێنج چالاكوانی ده‌ڤه‌ری بادینان، به‌ڵام سه‌رباری ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ناوخۆ و راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان خستنه‌ڕووی پیشێلكاری و كاره نایاسیهكان و دانپیانانی به‌زۆریان، هاتنه‌سه‌رخه‌تی رێكخراوه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌كی و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته باڵاكانی هه‌رێم، هیچ پێشكه‌وتنێك یان بڕیاری پێداچونه‌وه له‌لایه‌ن دادگای پێداچونه‌وه رانه‌گه‌یه‌ندراوه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ” ده‌ستوه‌ردان و سه‌ربه‌خۆنه‌بونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌نده زه‌ق و دیاره شیاوی به‌ڵگه بۆهێنانه‌وه نیه، روده‌دات له‌ده‌وله‌تانی تریشدا به‌هۆی كێبركێ و ململانێی لایه‌نه سیاسیه‌كان هاولاتی باوه‌رو متمانه‌یان به په‌رله‌مان وحكومه‌ت نه‌مێنیت، به‌ڵام كاره‌سات و خه‌م و مه‌ترسیه‌كه له‌وه‌دایه بێمتمانه‌ی بۆ نێودادگا و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری گه‌یشتوه‌ته ترۆپك كه ئه‌مه دڵخوازی ئێمه نیه، چونكه مه‌ترسیه‌كانی بۆسه‌ر شیرازه‌ی كۆمهلگاو ناجێگیری ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌ی پێده‌به‌ین، بۆیه ناكرێت دادگا بكرێته ئامرازی پاكتاوكردنی ركابه‌رانی سیاسی”.
باسی له‌وه‌شكرد: “ئه‌م كه‌یسه په‌یوه‌سته به ئازادی راده‌ربرین و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی پانتایه‌كانی ئازادی، نوێنه‌ری وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا زۆر به‌جدی له‌سه‌ر خه‌تن بۆ بڕیاری دادگای پێداچونه‌وه، ئه‌م سزایه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتان هێنده‌یتر به‌چاوی ناشیرین لێمان بڕوانن، لێكه‌وته‌ی بۆ سومعه و پێگه‌ی هه‌رێم ده‌بێت لای وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵیدا په‌یام و مه‌ترسیه‌كانی بۆ تاك به‌تاكی ئه‌م كۆمهڵگایهشه، چونكه پێشبینی كراوه رووبه‌ڕوی هه‌مومان ببیێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م چات و نامهگۆڕینهوهیهی مه‌سنجه‌ر ببێته كرداری تاوانكاری”.
چۆمان محه‌مه‌د داواشیكردووە: “حیزبه سیاسیه‌كان به‌خه‌می ئه‌م كهیسهوهبن، چونكه مه‌ترسیه بۆ كۆمه‌ڵگا و كاری سیاسی خۆیان پێش هه‌موكه‌س” وتیشی، “ئێمه نه ماف به‌خۆمان ده‌ده‌ین دهستوهردهینه دادگا و نه‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستوه‌ردانمان هه‌یه، ته‌نها داواده‌كه‌ین له‌دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رباری ته‌تبیقی بڕگه و مادده یاساییه‌كان، ره‌چاوه‌ی هه‌ستیاری كه‌یسه‌كه‌و ئه‌و هه‌موو پێشلكاریه یاسایانه بكه‌ن كه خراونه‌ته‌ڕوو، له‌خه‌می گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌بن بۆ دادگا‌و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پیرۆزه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


