
جۆ بايدن
SNN
سەرۆکی ئەمريکا پێشوازی لە دانوستانی ناڕاستەوخۆی تاران و واشنتۆن دەکات لە ڤييەنا و دەشڵێت “رەنگە وڵاتەکەی بێ سازشکردن بگەڕێتەوە ناو ڕێککەوتنی ئەتۆمی”.
جۆ بايدن سەرۆکی ئەمريکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانيدا رايگەياند: “زيادکردنی پيتاندنی يۆرانيۆم بە رێژەی لە %60 سودی بۆ دانوستانەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە نابێت سەبارەت گەڕانەوە بۆ پابەدبوون بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 کە لە ڤييەنا بەڕێوەدەچێت”.
سەرۆکی ئەمريکا وتيشی “ئێمە خۆشحاڵين کە ئێران رازيبووە بەوەی بەردەوامبێت لە دانوستانە ناراستەوخۆکان لەگەڵ وڵاتەکەم، سەبارەت بە بەرەوپێشچوون لە رێککەوتنی ئەتۆمی و ئەوەی کە پێويستە بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنەکە”.
دوێنێ حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئێران رايگەياند: “وڵاتەکەی پيتاندنی يۆرانيۆمی بە رێژەی 60% زيادکردووە، ئەوەش لە کاردانەوەی کارە دوژمنکارییەکانمانە کە لە وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز روويداوە”.
لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 15/4/2021 خولی دووەمی دانوستانەکانی پەیوەست بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەننا دەستیپێکردووەتەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


