لە فەڕەنسا 4 کەسی دیکە بە ڤاکسینی ئەسترازینیکا گیانیانلەدەستدا

0
1484

SNN

ئاژانسی فەڕەنسا بۆ درمان و چارەسەر دەڵێت: “نۆ حاڵەتی دیکەی دیکەی مەیینی خوێنیان دەستنیشانکردووە کە 4 یان لەڕێوە گیانیانلەدەستداوە، قوربانییەکانیش ئەوانەن کە پێکوتەی ئەسترازینیکایان بەکارهێناوە”.

ئاژانسە فەڕەنسییەکە دەشڵێت: “حاڵەتە نوێیەکان لەنێوان 2-8ی ئەم مانگەدا تۆمار کراون و تائێستا 23 کەس دوای بەکارهێنانی پێکوتەکە تووشی مەیینی خوێنی سەر بوون و 8 حاڵەتی مردنیش هەبووە بەهۆیەوە”.

پێش فەڕەنساش ئاژانسی دەرمانی ئیتاڵی (Aifa) رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند “4 حاڵەتی مردن هەبووە دوای کوتان بە ڤایرۆسە بەریتانییەکە”.

لە ئێستادا هەریەک لە تایلاند لە ئاسیا و دانیمارک، لیتوانیا، ئایسلاندا، نەمسا، ئیتالیا، ئێرلەندا، بولگاریا و نەرویج و هۆڵەندا لە ئەوروپا بەکارهێنانی ڤاکسینەکەیان راگرتووە.

هۆکاری هەڵپەساردنی ڤاکسینی ئاسترازێنیکای بەریتانی – سویدی زانستی بێت یان سیاسی، ڤاکسینەکە لە رکابەری نێو بازاڕە گەرمەکەی ڤاکسین لە ئەوروپا و جیهان تاڕادەیەک دووردەخاتەوە و دەرفەت بۆ  ڤاکسینەکانی فایزەری ئەمریکی ئەڵمانی، مۆدێرنا و جۆنسن ئەند جۆنسنی ئەمریکی بۆ فرۆش و کاریگەری زیاتر دەکات.

دوێنێش ئوستراڵيا يەکەم حاڵەتی گيان لەدەستدانی بەهۆی مەينی خوێن تۆمارکرد کە پێدەچیت بەهۆی بەکارهێنانی ڤاکسينی ئەسترازينکاوە ڕويدابێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this