
نەوتی خاوی تێکساس
SNN
ئیدارەی زانیاری و داتای ئەمریکی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند “هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا رۆژانە بووەتە 223 هەزار بەرمیل، بەوەش سعودیەی تێپەڕاندووە لەو ڕووەوە”.
بەپێی راپۆرتێکی ئیدارە ئەمریکییەکە، هەفتەی رابردوو لە 8 دەوڵەتەوە بڕی 5 ملیۆن و 286 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە هەناردەی ئەمریکا کراوە، کە 132 هەزار بەرمییل لە هەفتەی رابردوو تر زیاترە کە 5 ملیۆن و 154 هەزار بەرمیل بووە.
هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە “ئەمریکا رۆژانە 223 هەزار بەرمیلی لە عێراقەوە هەناردە کردووە کە ئەو رێژەیە لەوەی هەفتەی پێشوو تری سعودیە زیاتر بووە کە 189 هەزار بەرمیل بووە”.
لە ئاستی جیهانیشدا زۆرترین وڵات کە نەوت دەداتە ئەمریکا، کەنەدا بووە کە 3 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە و دوای ئەویش مەکسیک دێت کە ئەوانیش 739 هەزار بەرمیلی فرۆشتووە و ئینجا کۆڵۆمبیا دێت کە ئەویش رۆژانە 209 هەزار بەرمیل دەفرۆشێت بە ئەمریکا.
More News
-
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
39 mins لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
39 mins لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش



