
SNN
فێدراسیۆنی خاچی سوور و مانگی سووری نێودەوڵەتی رايانگەياند: ” قەیرانی خۆراک لە کیشوەری ئەفریقا بەرۆکی زیاتر لە 100 ملیۆن کەسی گرتووەتەوە”.
بەگوێرەی راپۆرتی فێدراسیۆنەکە: “پێکدادانەکانی ئەو کیشوەرە، کێشە ئەمنییەکان، هێرشەکانی کوولە، گۆڕانی کەشوهەوا، لافاو و کێشە ئابوورییەکان، قەیرانی خۆراکیان قوڵتر کردووەتەوە”.
لە راپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە: “لە ئێستادا بەهۆی پەتای کۆرۆنا قەیرانی خۆراک لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەفریقا گەورەتر بووە”.
ئەو وڵات و ناوچانەشی رووبەڕووی زۆرترین قەیرانی برسێتی بوونەتەوە بریتین لە باشووری سودان، سۆماڵ، ناوچەی تیگرای لە ئەسیوبیا، ناوچەکانی سەر دەریاچەی چاد، بورکینا فاسۆ، مالی و نەیجەر.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


