لەسەر داوای تورکیا ئاسایشی سوید پەنابەرێکی کورد دیپۆرت دەکاتەوە

ئاڵای سوید و تورکیا
SNN
ساڵی پار ئەم کاتانە پەناخوازێکی کورد لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی سویدەوە لەسەر داوای حکومەتی تورکیا دیپۆرت کرایەوە بۆ تورکیا و مافی پەنابەریی لێ سەندرایەوە.
بە وتەی پارێزەری پەناخوازەکە لەو کاتەوە تا ئێستا ئەو گەنجە کوردە لە ژووری تاکەکەسی بەندیخانەدایە و هێشتا پرۆسەی دادگاییەکەی دەستی پێنەکردووە.
بەپێی هەواڵێکی رادیۆی کوردی سوید، دەزگای (Säpo) یان ئاسایشی سوید ئەو گەنجەی بە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەی ئەژمار کردووە.
پێشتریش حکومەتی تورکیا داوای لە سوید کردووە گەنجە کوردەکەی رادەست کاتەوە لەبەرئەوەی وەک خۆیان وتوویانە، دەستی هەبووە لە کوشتنی سەربازانی سوپای تورکدا.
دایکی ئەو گەنجە کوردە کە تەمنی 23 ساڵانە، دەڵێت: “بۆ یەک رۆژیش بێت ئاواتی ئەوەیە بە بێ کێشە خەو لە چاوەکانی بکەوێت لە تاو کوڕەکەی”.
More News
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
35 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
43 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
October 26, 2026 -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
October 26, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
35 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
43 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
October 26, 2026



