وەزیری ناوخۆ: میدیاکان هۆکاری زیادبوونی حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتنن

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ
SNN
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند: کوشتن و خۆکوشتنی ژن و پیاویش، بووەتە دیاردە و بەشێک لە میدیاکانیش رۆڵی خراپیان لەو نێوەندەدا هەبووە.
وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: “لە هەندێک میدیاوە پەیامی چەوتی ئەو رووداوانە دەگەیەندرێت، کە ئەمە هاندانێکی تێدایە کە هەرکەسێک تووشی هەر گرفت و کێشەیەک ببێت زۆر بە ئاسانی پەنا بۆ خۆکوژی دەبات”.
ڕێبەر ئەحمەد داوای لە کەناڵەکانی راگەیاندن کرد کە لە جێگەی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوانە نەکەن و لە شوێنی دادگا بڕیار نەدەن و چاوپێکەوتن لەگەڵ تاوانبار ئەنجام نەدەن و دەڵێت: “ئەمە پێچەوانەی هەموو نەریت و یاسایەکە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “داوامان لە داواکاری گشتی کردووە کە لێپرسینەوە لە کاری ئەو میدیایانە بکات کە لە دەرەوەی ئەرکی رۆژنامەوانییان رووماڵی دیاردەی کوشتن و خۆکوشتن دەکەن”.
هەر لە درێژەی قسەکانیدا، وەزیری ناوخۆ سەرنجی خستەسەر چەند پرسێکی دیکە، وتیشی: “ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ نەکراوە، داعش سوودی لە بۆشایی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بینیووە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


