پەرلەمان ياسای هاوردەکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتييەکانی پەسەند کرد

پەرلەمانی-کوردستان
SNN
بە دەنگی 97 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان یاسای هاوردەکردن و عەمبارکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان پەسندکرا، سەرۆکی پەرلەمانيش داوای لە حکومەت کرد بە زوترين کات رێنماييە پێويستەکان دەربکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، ئەندامانی پەرلەمان دەنگياندا لەسەر ماددەکانی ياسای هاوردەکردن و عەمبارکرد و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتييەکان و بە دەنگی 97 ئەندام پەسەند کرا.
هاوکات، رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان دوای پەسندکردنی پێشنیازەیاساکە رايگەياند: “بەبۆنەی پەسندکردنی یاسای هاوردەکردن و عەمبارکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە خۆمان و گەلی کوردستان دەکەین”.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە حکومەت کرد “بە زووترین کات رێنماييە پێویستەکان دەربکات، بۆ ئەوەی بەرهەمە نەوتییەکان بە کوالێتییەکی باش بگاتە دەست هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش



