ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کازمی سەرپشک کرد تانە لە یاسای بودجە بدات

SNN
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی سەرپشککرد تانە لە هەندێک بڕگە و ماددەی یاسای بودجەی ئەمساڵی وڵات بدات.
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی مستەفا کازمی دانیشتنی ئاسایی خۆی سازکرد و لەسەر چەند تەوەرێک هەڵوەستەی کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزران رایگەیاندووە کە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران سەرپشککراوە دەسەڵاتی ئەوەی هەبێت تانە لە هەندێک بڕگە و ماددەی یاسای بودجە بدات لەسەر رۆشنایی ئەو راپۆرتەی ئەمیندارێتیی گشتی حکومەتی عێراق پێشکەشیکردووە.
رۆژی چوارشەممە 31ی ئاداری 2021 پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و بەگشتی دەنگی لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق دا، یەکێک لەو ماددانەش کە لە ماوەی رابردوودا کێشەی لەسەربوو، ماددەی 11 بوو لە پرۆژەیاسای بودجە، کە تایبەتە بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا بە کۆی دەنگ پەسندکرا، هەندێک لە ماددەکانیش هەموارکرانەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


