کۆبوونەوەیەکی مەزڵوم کۆبانێ و وەزیری بەرگری سوید تورکیای تووڕە کردووە

SNN
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە باڵیۆزی سویدی لە ئەنقەرە بانگهێشت کرد و ناڕەزایی وڵاتەکەی دایە دەست بەهۆی ئەوەی پیتەر هۆلکفیست وەزیری بەرگری سوید کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فەرماندەیی هێزەکانی هەسەدە ساز کردبوو.
ئاژانسی ھەواڵی “ئەنادۆڵ”ی توركی بڵاویكرده‌وه، وەزارەتی دەرەوەی توركیا ستافان ھیرستریۆم، باڵیۆزی سویدی لە ئەنقەرە بانگھێشتكردووە و بە توندی سەركۆنەی دیداری ھەندێك لە وەزیرەكانی سویدی لەگەڵ سەركردایەتی تیرۆریستان كردووە” وەک ئاژانسەکە باسیکردووە.
ئەم نیگەرانییەی تورکیا لەکاتێکدایە وەزیری بەرگریی سوید لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆبووەتەوە.
پێشتر میدیاكانی هه‌سه‌ده بڵاویانكرده‌وه، مه‌زڵوم عه‌بدی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی كورد له رۆژئاوای كوردستان بە ئۆنلاین لەگەڵ وه‌زیری به‌رگری سوید كۆبوونه‌ته‌وه و گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی دۆخی ئیستای سووریا و رۆژئاوای كوردستان و شه‌ڕی داعش كردووە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌زڵوم عه‌بدی داوای له وه‌زیری به‌رگری سوید كردووه، هاوكاری سه‌ربازیی بگه‌یه‌ننه رۆژئاوای كوردستان و یارمه‌تی سه‌ربازییان بدەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


