لە هێرشێکدا لە خانەقين چوار سەربازی عێراق برينداربوون

خانەقين
SNN
چەکدارانی نەناسراو لە گوندێکی سەر بە خانەقین هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەک، لەکاتی بەدەمەوەچوونی هێزەکانی سوپای عێراقیش بۆ رووداوەکە، چوار سەرباز برینداربوون.
سەرچاوە ئەمنييەکانی قەزای خانەقين بە ميدياکانيان راگەياندووە: “شەوی رابردوو دەوروبەری کاتژمێر 1:30 خولەک ژمارهیهك له چهكدارانی نەناسراو هێرشيانکردووەتە سەر ماڵێکی گوندی ئيسڵاح لە سنوری قەزای خانەقين، ئەو چەکدارانە ئۆتۆمبێلێک و دوو خانوویان سووتاندووە”.
راشيانگەياند: “لە کاتی بەدەمەوەچونی هێزەکانی فەوجی دووی لیوای 19ی فیرقەی پێنجی سوپای عێراق، بۆمبێک بە هەمەرێکياندا تەقيوەتەوە و بەهۆيەوە چوار سەرباز برينداربوون”.
هەرچەندە تا ئێستا هيج لايەنێک بەرپرسيارێتی لە هێرشەکە رانەگەياندووە، بەڵام بەهۆی هێرشەکانی پێشوی ئەو ناوچانە والێکدەدرێتەوە هێرشەکە لەلايەن چەکدارانی داعشەوە کرابێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش



