
خانەقین
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى خانه‌قین دوو هاووڵاتى كورد ماوه‌ى دوو ڕۆژه بێ سه‌روشوێنن و ته‌نها ئۆتۆمبیله‌كه‌یان دۆزراوه‌ته‌وه، به وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك زانیارى هه‌یه له لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه دهستگیركرابن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى خانه‌قین به snnى راگه‌یاند: دوو هاووڵاتى دانیشتووى گوندى یوسف به‌گى سه‌ر به قه‌زاى خانه‌قین كه دراوسێى یه‌كن دواى ئه‌وه‌ى له ماڵ چوونه‌ته ده‌ره‌وه دیارنه‌ماون و ئۆتۆمبیله‌كه‌یان له نزیك گه‌ڕه‌كى به‌ختیارى دۆزراوه‌ته‌وه.
وتیشى، “تاوه‌كو ئێستا زانیارى ئه‌وتۆیان له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ چی‌یان به‌سه‌ردا هاتووه و هه‌ندێك دیارنه‌مانیان ئاڵۆزه”.
به پێى زانیارییه‌كانى snn ئه‌و دوو هاووڵاتییه هه‌رچه‌نده له نێو خه‌ڵكدا وابڵاوكراوه‌ته‌وه له لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێندرابن، به‌ڵام له لایه‌ن چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
بارودۆخى خانه‌قین له ڕووى ئه‌منییه‌وه زۆر خراپه‌و شه‌وانه چه‌كدارانى داعش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گونده‌كانى ده‌وروبه‌رو نزیكى خانه‌قین.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش



