
زینی وەرتێ
SNN- محەمەد مستەفا
هەینی 15ی ئایاری 2020 ، بەشێک لەو هێزە هاوبەشەی وەزارەتی پێشمەرگە کە لە زینی وەرتێ جێگیرکرابوو کشانەوە.
سەرچاوەیەک بە SNN ی راگەیاند: ئەمڕۆ هەینی، بەشێک لە لیوای 7 ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە کە هێزێکی هاوبەشی نێوان یەکێتی و پارتیە لە زینی وەرتێ کشاوەتەوە و لەگەڵ کشانەوەشیان چەکە قورسەکانیشیان کشاندۆتەوە .
سەرچاوەکە وتیشی” لە سەرەتای دروست بوونی ئاڵۆزیەکانی زینی وەرتێ ئەو هێزەی وەزارەتی پێشمەرگە نزیکەی 150 پێشمەرگە دەبوو، بەڵام لە ئێستادا نزیکە 40 پێشمەرگەی سەر بەو لیوایەی وەزارەتی پێشمەرگە لەزینی وەرتێ ماونەتەوە ”
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: لە مانگی رابردوودا ئەو لیوایەی وەزارەتی پێشمەرگە لە زینی وەرتێ بازگەیان دانابوو بەڵام لە دوای کشانەوەی بەشێک لەو هێزە لە ئێستادا بازگەکە بوونی نەماوە .
بەگوێرەی زانیاریەکانی SNN، هێزێکێ کەمی لیوای 122 ی هێزەکانی 70 ی یەکێتی لە زینی وەرتێ لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە کە دوای جوڵاندنی هێزەکەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ زینی وەرتێ جوڵەیان پێکرابوو و لەوێ جێگیرکرابوون .
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



