ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی رەشنووسی یەکەمی بودجەی هەرێم کۆبووەوە

SNN
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گفتوگۆی دەربارەی ڕەشنووسی یەکەمی بودجەی هەرێم کرد و دوو پرۆژەیاسای پەسەندکرد کە یەکێکیان دەربارەی ماف و ئیمتیازاتەکانی کەمئەندامانە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان، هێڵە گشتییەکانی ڕەشنووسی یەکەمی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستانیان بۆ ساڵی 2021 بە ژمارە و داتای پێویست لە بوارەکانی ( داهات، خەرجی ، قەرز و پابەندییە داراییەکان و کورتهێنان ) خستەڕوو، بەڕەچاوکردنی خشتەکانی تەرخانکراوی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 کە ڕۆژی 12ی نیسان لە ڕۆژنامەی ڕەسمی بڵاوکرایەوە، وا بڕیارە، پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێم، لە نزیکترین دەرفەتدا ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا ڕەشنووسی هەر دوو پڕۆژە یاسای ( هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە ( 22) ی ساڵی 2011 بە ئاڕاستەی باشترکردنی ژیان وگوزەرانی ئەم توێژەی کۆمەڵ وهەروەها ( پڕۆژە یاسای بەرکارکردنی ڕەسمی پولی عێراقی ژمارە ( 71)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی کوردستان خرانەڕوو و هەردوو پڕۆژەکە، بە کۆی دەنگی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند کران.
لە بڕگەی كۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەر لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی، ئەنجومەنی وەزیران پەیڕەوی ڕێکخستنی پاسەوانی لە هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگ پەسەند کرد، بە ئاراستەی چاکسازیی لەم بوارەدا و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بە جێبەجێکردنی.
More News
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
55 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
55 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش



