ساڵح موسلیم: هێرشەکانی سەر قامیشلۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە

SNN
ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی سوپای سوریا بۆ سەر قامیشلۆ بە بانگەشەی هەڵبژاردن وەسفدەکات، ئەمەش لەکاتێکدا کە مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا بەڕێوەدەچێت.
ساڵح موسلیم دەڵێت: ” ئەو هێرشانەی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا لە قامیشلۆ کردیان گەمەیەکی سیاسی روسیا و دیمەشقە بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی جەماوەری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مانگی داهاتوودا”.
ئەو هێرشانە چ لەلایەن روسیا و چ لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە یەکەم هێرش نین و دوایین هێرشیش نابێت و ئەوان بە دوای دروستکردنی ئاژاوەن لە نێوان خەڵکی ناوچەکەدا.”
راشیگەیاند: روسیا و حکومەتی سوریا بەدوای ئەوەدان، کە خۆبەڕێوەبەریی تێکبدەن و ئاژاوە لە ناوچەکەدا دروستبکەن، کە ئەم سیاسەتەش خزمەت بە سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکە ناکات و پێویستە گەل بەوپەڕی هۆشیاریەوە ئاگاداری ئەو پلانانە بێت و ژیرانە مامەڵەی لەگەڵدا بکات.
هێشتا بارگرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە بەردەوامن و دۆخی ئەمنی قامیشلۆ ناجێگیرە، ئەویش پاشئەوەی شەوی رابردوو شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئاسایشی رێڤەبەری خۆسەر و چەکدارانی حکومەتی سووریا هەڵگیرسا.
بەپێی سەرچاوە نارەسمییەکان، شەڕەکە هێشتا لەناو کۆڵانەکانی قامیشلۆ بەردەوامە و دەوترێت ئەندامێکی ئاسایشی خۆسەری گیانی لەدەستداوە و هەشت سەربازی ڕژێمی سوریاش کوژراون.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش



