عێراق بە فەرمی داوای رادەستکردنەوەی یەکێک لە داواکراوەکانی لە ئەمریکا دەکاتەوە

SNN
داواکاری گشتی ویلایەتی ئەریزۆنا لە ئەمریکا، داوای کردووە کە وڵاتەکەی رەزامەندی دەرببرێت بە رادەستنەوەی تیرۆرستێکی عێراقی بەناوی (محەمەد نوری) کە لە ساڵی 2006دا لە فەلوجە ئەفسەرێکی عێراقی گولە باران کردووە.
داواکاری گشتی ویلایەتی ئەریزۆنا کاتێک داواکە بۆ دادوەری گشتی ویلایەتەکەیان بەرزدەکەنەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە عێراق بەڵگەی تەواوی لەسەر ئەو تیرۆرستە پێشکەشکردووە کە پێش 15 ساڵ تاوانێکی گولە بارانکردنی ئەفسەرێکی پۆلیسی عێراقی ئەنجامداوە لە فەلوجەو دواتر لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەستگیرکراوە.
لەگەڵ ئەوەشدا پارێزەرەکانی نوری لە ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هەموو جۆرێک داواکەی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقی رەتدەکەینەوە چونکە نوری لە ئەمریکا سزا دراوە و ناکرێت دووبارە لە عێراق سزایەکی دیکە بدرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نوری لە ساڵی 2008 داوای مافی پەنابەرێتی لە ئەمریکا دەکات و لە ساڵی 2015دا ئەو مافەی پێدەبەخشرێت.
لای خۆشییەوە دادگای باڵای ویلایەتی ئەریزۆنا بڕیاریداوە کە 25ی ئایار، دانیشتنێکی تایبەتی بکات بۆ تاوتوێکردنی نوری بە دەسەڵاتدارانی عێراقی یاخود رەتکردنەوەی داواکەیان، لای خۆشییەوە نوری لە دادگای کردنەکانی ساڵانی رابردوویدا رەتی کردووەتەوە کە سەرۆکی گروپێکی تیرۆرستی بێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش



