ليژنەی دارايی: مووچەی سێ سەرۆکايەتييەکەی عێراق 80 مليۆن دينار نييە

پەرلەمانی عێراق
SNN
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق روونکردوەیەکی بڵاوکردەوە و رايگەياند: “رەتيدەکەينەوە مووچەی سێ سەرۆکايەتييەکەی عێراق 80 ملينۆ دينار بێت”.
لە روونکردنەوەکەی ليژنەی دارايدا هاتووە: “ھەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 80 ملیۆن دینار دەبێت”.
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە ئەو ژمارەیە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، دەڵێن “ئێمە وەکو لیژنەی دارایی ئەو ھەواڵانە رەتدەکەینەوە و لەلایەن لیژنەی داراییەوە دەرنەکراون، ھیچ بنەمایەکیان نییە و دوورن لە راستییەوە”.
لەبارەی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە روونکردنەوەکەدا هاتووە کە “کۆی گشتی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکە لە مانگێکدا 20 ملیۆن دینارە “.
لیژنەی دارایی داواشيکردووە لە دەزگاکانی راگەیاندن کردووە “زیاتر ورد بن لە بڵاوکردنەوەی ئەو ھەواڵانە و دڵنیابن لە سەرچاوەی سەرەکی لە پێدانی ھەواڵ وزانیاری بە بەڵگە و دۆکیۆمێنت بۆ گواستنەوەی زانیارییەکان”.
دوێنێ لە بەشێک لە دەزگاکانی راگەياندن هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە “کە مووچەی سێ سەرۆکايەتييەکەی عێراق لەسەرو 80 مليۆن دينارەوەيە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
15 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
15 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش



