
بایدن و ئەردۆغان
SNN
تا ئێستا کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان کە لەسەردەمی دەسەڵاتی عوسمانییەکاندا روویداوە نزیکەی سەدەیەک تێپەڕیوە، بەڵام هەر بەشوێن دەسەڵاتی تورکیاوەیە و لە مێژوودا وەک یەکێک لە کۆمەڵکوژییە گەورەکانی مرۆڤایەتی ناودەبرێت.
لەکاتی ئێستادا جۆو بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خودی خۆی دان بەو تاوانەدا دەنێت کە ساڵی 1915 دژی ئەرمەنەکان لەلایەن دەسەڵاتی عوسمانییەوە کراوە کە سیاسەتەکانی بریتیبوون لە کۆچکردنی زۆرەملێ و برسی کردن و کوشتنی بە کۆمەڵ، وە ئەمە جاری یەکەم نییە کە جۆو بایدن باس لە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان و هاوخەمی بۆ ئەو گەلە دەردەبرێت.
بایدن هەر لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکەیادا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو تەواوی تواناکانی دەخاتە گەر بۆ پشتیوانی لە کەیسی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان، ئەم قسانەی بایدنیش لەکاتێکدایە کە تورکیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرەو تێکچوون دەروات بەهۆی نزیکبوونەوەی لە رووسیا.
لای خۆشییەوە مەولود جاوش ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد کە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا دەربارەی ناوهێنانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنی دەبێتە هۆی تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا و ئەمەش لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات و ناوچەکەشدا نییە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


