
عەدنان ئەسەدی
SNN
سەر لەبایانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، عەدنان ئەسەدی پەرلەمانتار و سەرکردە لە حیزبی دەعوە پاش دوو هەفتە مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانیلەدەستدا.
پێش دوو هەفتە لەمەوبەر نووسینگەی تایبەتی عەدنان ئەسەدی سەرکردەی دیاری حیزبی دەعوە رایگەیاندبوو کە پاش خراپبوونی دۆخی تەندروستی بەهۆی کۆرۆناوە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق سەریهەڵداوە، ئەمە پێنجەم پەرلەمانتاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە بەهۆی تووشبوونیان بەو پەتایە گیانیانلەدەستداوە.
پێشتر هەریەک لە ئارام ناجی، غەیدا کمبس، حسێن زهێری، عەلی عەبودی-ش کە پەرلەمانتار بوون، پاش تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.
عەدنان ئەسەدی لە سەردەمی ئەنجوومەنی حوکمەوە لە عێراق وەک سیاسی دەسەڵاتی هەبووە لە وەزارەتی ناوخۆ و ساڵی 2010 بووتە وەزیری ناوخۆ لەسەردەمی نوری مالیکی و دواتر چووەتەوە ئەنجوومەنی نوێنەران وەک نوێنەری پارێزگای موسەننا.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش



