
SNN
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیاریدا واشنتن دی سی بکات بە ویلایەت لە ئەمریکا و بەمجۆرەش ژمارەی ویلایەتەکانی ئەمریکا بۆ 51 زیادیانکرد.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بڵاویكردوه، “ئه‌مڕۆ پێنجشممه كۆنگرێس كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا كه واشنتنی پایته‌ختی ئێستای ئه‌مریكا بكرێته ولایه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ”.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ئاشكراشیكرد، ولایه‌تی واشنتن دوو ئه‌ندامی له ئه‌نجومه‌نی پیران و یه‌ك نوێنه‌ری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت، ده‌كرێته ولایه‌تی ژماره 51 ناوه‌كه‌شی بۆ واشنتن دۆگڵاس كۆمنوێلس ده‌گۆڕدرێت(کە تێکەڵەیەکە لە ناوی یەکەم سەرۆکی ئەمریکا و چالاکوان فرێدریک دۆگلاس)، كۆشكی سپی و باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس له ژێر كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵیدا ده‌مێننه‌وه.
پێشتر كۆشكی سپی راگه‌یاندبو، پاڵپشتی له پڕۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن بۆ به ویلایهتكردنی واشنتنی پایته‌خت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و شاره نوێنه‌ری ته‌واوه‌تیان هه‌بێت له كۆنگرێسی ئه‌مریكا.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



