
وێنەی رووداوەکە
SNN
لەکاتێکدا هند لە تەقەلای ئەوەدایە کۆنترۆڵی پەتاکە بکات، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە نەخۆشخانەیەکی شاری بۆمبای کە نەخۆشانی کۆرۆنای لێیە، ئاگر کەوتەوە.
بەپێی شایەتحاڵەکان و سەرچاوەیەک کە قسەی بۆ فرانس پرێس کردووە “بەهۆی رووداوەکەوە 13 تووشبووی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە”.
مۆریسۆن فاخاری پزشکێکی نەخۆشخانەکەیە دەڵێت: “لە یەکەیەکی چاودێریی ورد 17 تووشبوو لە ژێر ئۆکسجیندا بوون، 13یان یەکسەر بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیلەدەستداوە و 4 یان براونەتە جێگەیەکی دیکە”.
ئەمە لەكاتێكدایە چوارشەممەی رابردوو، 22 توشبووی تری پەتای كۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەكی هەرێمی ماهاراشترا گیانیان لەدەستدا بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە.
لە هندستان 15 ملیۆن و 930 هەزار کەس کۆرۆنایان گرتووە، دوێنێش 2104 کەس بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە، کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان لەو وڵاتە بۆ 184 هەزارو 700 کەس بەرز بووەتەوە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



