نێچیرڤان بارزانی: بەپێی سیستمێک کە هی ئەمریکییەکانە، هەر کەسێک بێته هەرێمی کوردستان بەغدا دەزانێت

وێنەی چاوپێکەوتنەکە
SNN
پاشئەوەی چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا هه‌واڵێك بڵاو بوویه‌وه گوایه چه‌ند ڕۆكێتێك به‌مه‌به‌ستی بۆردومانكردنی چه‌ند پێگه‌یه‌كی مۆسادی ئیسرائیلی له هه‌رێمی كوردستان هاوێژراون، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت “هه‌واڵه‌كه هیچ بنه‌مايه‌كى نییە و هیچ کەسێک لە دەرەوە هه‌ر ئاوا نایه‌ته ناو عێراقه‌وه”.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی شەرقیە نێچیرڤان بارزانی وتی: “هیچ پێگه‌یه‌كی مۆسادی ئیسرائیلی له كوردستان نین، ئەمریکا سیستمێکی وای داناوە هەر کەسێک دخڵی عێراق ببێت، دەزانرێت”.
سەبارەت بە بۆردومانکردنی بنکەکەی ئیسرائیل، ارزانی وتی: “جارێ هه‌واڵه‌كه هیچ بنه‌مايه‌كى نییە، نە هیچ پێگه‌ی ئیسرئیلی لە کوردستان هەیە و نە بووە، ڕاستیش نییە، ئه‌و هه‌واڵه هیچ بنه‌مايه‌كى نییە، هەندێک ماڵپه‌ڕ لە بەغدا و هەندێک ئاژانسى هه‌واڵ وەک هه‌واڵێك ئه‌مه‌یان بەکارهێنا و لە میدیای هه‌ندێک وڵاتی دیكه زۆر گەورە کرا کە گوایه ئیسرائیل یان بنكه‌ی ئیسرائیليیان بۆردومان كردووه”.
دەشڵێت: “بۆ زانیاريتان هیچ کەسێک لە دەرەوە هه‌ر ئاوا نایه‌ته ناو عێراقه‌وه، ئێمە سیستەمێکمان هەیە کە هەموو ده‌روازه سنوورییه‌كان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، پێی دەڵێن “بایسس””.
دەڵێت: “ئەمە سیستەمێکە ئەمه‌ریکییەکان كاتی خۆی بۆ عێراقیان دامەزراندووە، هەر کەسێک لە هەر شوێنێک، لە هەر خاڵێكه‌وه بێته هەرێمی کوردستان، بەغدا دەزانێت، بۆ زانیاریشتان به‌غدا نوێنه‌ری خۆی له هه‌موو خاڵه سنوورییه‌كان هه‌یه، له‌وانه‌یه خەڵک باوه‌ڕ نه‌كات و پێیان وابێ نییه”.
سەرۆکی هەرێم دەڵێت: “لە هەموو خاڵه سنوورییه‌كانی هەرێمی کوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌واڵگیریی عێراقی هه‌یه و دەزانن کێ دێ و کێ دەڕوا، ئەم شتانە زۆر بێ بنەمان”.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: “به ڕای ئێمه پێویست نییه عێراق دوژمنایهتيی هیچ كه‌س و وڵاتێک بکات، عێراق ئەوەندە كێشه‌ی هه‌یه جارێ ده‌بێت دا‌نیشێت كێشه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكات. له عێراق هه‌ر باسی سیاسەت دەکەن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به خه‌ڵك نه‌كه‌ن، ئێستا ژیانی هەموو عێراقییەک ته‌نیا بۆتە سیاسەت، بۆچى؟ دەیانەوێ شتەکانی ديكه بشارنەوە، دەیانەێ بۆ نموونه لەجیاتی ئەوەی فۆكه‌س لەسەر خزمه‌تگوزارییه‌كان بکەن، فۆكه‌س لەسەر ئەوە بکەن ئاخۆ عێراق چۆن پیشدەکەوەێ، فۆكه‌س لەسەر ئەوە بکەن كه مەعقوول نییە هه‌تا هه‌تا وڵاتێکی هاوردەکەر بین، لەجیاتی ئەوە هەموو شتەکە ئیستا بۆتە سیاسی، هەمووان بەس ته‌نيا سیاسەت دەکەن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


