
SNN
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند: “بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە لە قەزای شێخان، ژنێکی تەمەن 30 ساڵ کە دایکی سێ منداڵە کوژراوە”.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک لە راگەيەندراوێکدا لە فەيسبووک بڵاويکردەوە: “لە کۆمەڵگەی چرەی سەر بە قەزای شێخان، پێکدادانێکی چەکداریی لە نێوان کۆمەڵێک جوتیار لەسەر پارچە زەوییەک روویداوە و تێیدا ژنێک گیانیلەدەستداوە.”
پۆلیسی دهۆک دەشڵێت: “ئافرەتەکە دایکی سێ منداڵە و بەسەردانی بۆ ماڵی باوکی هاتووەتەوە و لەو کاتەدا گولـلەیەکی بەرکەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.
لە راگەيەندراوەکەدا ئاماژە بەوەسکراوە: “هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و کۆمەڵێک تۆمەتباریان دەستگیرکردووە و کۆنترۆڵی ئەو ئاڵۆزییەیان کردووە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



