حیزبوڵای عێراق داوای دەستلەکارکێشانەوەی کابینەکەی کازمی دەکات

SNN
بزوتنەوەی کەتایبی حیزبوڵا لە بەیاننامەیەکدا داوا دەکات کابینەکەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پاش رووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب دەستلەکارکێشانەوەی خۆی رابگەیەنێت.
شەوی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا بڵاویکردەوە: “ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا لە بەغدا کەوتووەتەوە و بەوهۆیەوە 82 کەس گیانیانلە دەستداوە و دەیانی دیکە برینداربوون”.
حیزبوڵا لە بەیاننامەکیدا دەڵێت “رۆژ بە رۆژ وڵات بەرەو هەڵدێری ترسناک و خوێناوی دەڕوات، گەندەڵی تا سەر ئێسقان چووە و خزمەتگوزارییەکان بوونیان نییە”.
لە بەیاننامەکەدا کەتایبی حیزبوڵای عێراق دەشڵێت “پێویستە حکومەتەکەی کازمی دەستلەکاربکێشێتەوە کە لەجیاتی خۆشگوزەرانی، نەگبەتی و داڕمانی هەموو بەهاکانی تاکی عێراقیی لێکەوتووەتەوە”.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند “ئاگرەکەی نەخۆشخانەی ئیبن ئەلخەتیب، کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە تەقینەوەی بوتڵێکی ئۆکسجین دەستیپێکرد، بەڵام زۆربەی قوربانییەکان بەهۆی نەمانی ئۆکسجین لەکاتی گواستنەوەیان بە ئامانجی رزگارکردنی ژیانیان بوونە قوربانی، لەکاتێکدا سیستەمی ئاگرکوژێنەوە لە نەخۆشخانە سووتاوەکەدا نییە و سەقفی سانەویی نەخۆشخانەکە لە تەپەدۆر دروستکراوە، بۆیە بووە هۆی تەشەنەکردنی خێرای ئاگرەکە”.
دوای رووداوەکە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ماتەمینیی راگەیاند و فەرمانی لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دا، هاوکات فەرمانی دوورخستنەوە و دەستبەسەرکردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی کەرتی رەسافەی بەغدا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیبن ئەلخەتیب و یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی ئەندازیاری و چاککردنەوە دەرکرد.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


