
Semi-automatic rifles are seen for sale in a gun shop in Las Vegas, Nevada on October 4, 2017. Mass killer Stephen Paddock used semi-automatic weapons which he modified with "bump-fire stock" to make them fire at the same speed as a fully automatic weapon when he killed 58 people and injured over 500 in the worst mass shooting in modern American history on October 1, 2017 at a country music festival in Las Vegas. / AFP PHOTO / Robyn Beck (Photo credit should read ROBYN BECK/AFP/Getty Images)
SNN
بەگوێرەی توێژینەوەیەک عێراق لەسەر ئاستی جیهان 29هەمین وڵاتی کڕیاری چەکە و بە بڕی حەوت ملیار دۆلار چەکی کڕیووە.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگای توێژینەوەی ستۆكۆڵم، عێراق لەسەر ئاستی جیهان لەپلەی 29 هەمینی وڵاتانی كڕیاری چەكە، لەسەر ئاستی ناوچەكە و وڵاتانی عەرەبی لە پلەی شەشەمدایە و ساڵی 2020 بەبڕی 7 ملیار دۆلار چەكی كڕیووە.
لە ریزبەندییەکەدا سعوديە پلەی یەكەمی ناوچەكە و پلەی پێنجەمی جیهانی وەرگرتووە کە بە بڕی 57.5 مليار دولار چەکی کڕیووە، لەدوای ئەویش ئیسرائیلە کە لە پلەی دووەمی ناوچەكە و پلەی چواردەیەمی جیهانە 21.7 ملیار دۆلار چەکی کڕیووە.
توركيا پلەی سێهەمی ناوچەكە و 16 یەمی جیهانە بە بەهای 17.7 ملیار دۆلار چەکی کڕیووە، ئێران پلەی چوارەمی ناوچەكە و پلەی 18یەمی جیهانە بە بەهای 15.8 ملیار دۆلار چەکی کڕیووە، لەدوای ئەویش جەزائیر و عێراق دێت بە پێی ریزبەندی ئەو وڵاتانەی ناوچەکە کە زۆرترین چەکیان کڕیووە.
ئەمە لەکاتێکدایە عێراق لە قۆناغی دروستكردن و بنیاتنانەوەی سوپادایە و زۆرینەی چەكەكانی ئەمەریكی بوون و ئیدارەی ترەمپ وەك هاوكاری بە عێراقی بەخشیووە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش



