
ڤاکسینی ئەسترازینکا
SNN
کۆمسیۆنی باڵای ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند “کە کۆمپانیای ئەسترازینیکای سویدی- بەریتانی تایبەت بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەداتە دادگا”.
یەکێتیی ئەوروپا لە بەیاننامیەکدا دەڵێت “کۆمپانیاکە رێزی بەڵێن و کاتە دیاریکراوەکانی خۆی ناگرێت و پابەند نابێت بە وادەی دانراو بۆ رادەستکردنی بەرهەمەکانی بە لایەنی کڕیار”.
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای ئەوروپا دەڵێت “هەر 27 دەوڵەتەکەی یەکێتیی ئەوروپا پشتیوانیی ئەم هەنگاوەی کۆمسیۆنەکە دەکەن و بە هەنگاوێکی باشی دەزانن”.
کۆمسیۆنی باڵای ئەوروپا لە درێژەی بەیاننامەکەیدا دەڵێت “لە رۆژی هەینی رابردووەوە رێوشوێنەکانی بە دادگا گەیاندنی کۆمپانیاکە دەستیپێکردووە و هەموو رێگەیەکی یاسایی گیراوەتە بەر”.
زۆرێک لە وڵاتان بەشوەیەکی دیکە گلەییان لە بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە هەیە بەوەی بەکارهێنەر تووشی مەیینی خوێن دەکات لە مێشکیدا..
لە ئێستادا هەریەک لە تایلاند لە ئاسیا و دانیمارک، لیتوانیا، ئایسلاندا، نەمسا، ئیتالیا، ئێرلەندا، بولگاریا و نەرویج و هۆڵەندا لە ئەوروپا بەکارهێنانی ڤاکسینەکەیان راگرتووە.
هۆکاری هەڵپەساردنی ڤاکسینی ئاسترازێنیکای بەریتانی – سویدی زانستی بێت یان سیاسی، ڤاکسینەکە لە رکابەری نێو بازاڕە گەرمەکەی ڤاکسین لە ئەوروپا و جیهان تاڕادەیەک دووردەخاتەوە و دەرفەت بۆ ڤاکسینەکانی فایزەری ئەمریکی ئەڵمانی، مۆدێرنا و جۆنسن ئەند جۆنسنی ئەمریکی بۆ فرۆش و کاریگەری زیاتر دەکات.
دوێنێش ئوستراڵيا يەکەم حاڵەتی گيان لەدەستدانی بەهۆی مەينی خوێن تۆمارکرد کە پێدەچیت بەهۆی بەکارهێنانی ڤاکسينی ئەسترازينکاوە ڕويدابێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15 hours لهمهوپێش



