وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەوەی زەریف لە تۆمارە دەنگییەکەدا دەیڵێت بۆچوونی خۆیەتی

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران
SNN
پاشئەوەی تۆمارێکی دەنگیی دزەپێکراوی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرا بوو، وتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت: “ئەوە بۆچوون و هەڵوێستی تایبەتی خۆیەتی”.
سەعید خەتیب زادە وەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند “تۆمارە دەنگییەکە راستە و بوونی هەیە، قسەکانی لە چوارچێوەی گفتوگۆی رۆژانەی حکومەتدا دەرهێنراوە”.
وتیشی: “ئەو قسانەی زەریف بۆچوونی تایبەتی خۆیەتی و ئەوەی بڵاو کراوەتەوە ماوەکەی سێ سەعاتە لە کۆی 7 سەعات قسەکردن و را گۆڕینەوە لەو کۆبوونەوەیەدا”.
ئەم روونکردنەوەیەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دواى ئەوە هات، ماڵپەڕى ئێران ئەنتەرناشیوناڵ تۆمارێکى دەنگیى زەریف کە دەستى کەوتبوو بڵاوکردەوە.
تۆمارەکە بریتى بووە لەچاوپێکەوتنێکى محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران لەگەڵ کەناڵێکدا پێش بڵاوکردنەوەى دزەى پێکراوە و تیایدا زەریف ڕەخنەى توند لەهەژمون و دەستوەردانەکانى قاسم سولەیمانى لەکاروبارى دیپلۆماسى ئێرانیدا دەگرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش



