ليژنەی بايۆمەتری: ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە بێئاگایی خۆیەوە ئەو قسانەی كردووە

پەرلەمانی-کوردستان
SNN
ليژنەی باڵای بايۆمەتری لە روونکردنەوەيەکدا بڵاويکردەوە: “قسەکانی ئەو پەرلەمانتاری پارتی رەتدەکەينەوە کە باس لەوە دەکات، سەرپەرشتیاری لیژنەى باڵاى تۆماری بایۆمەتری ئیمزا لەسەر ئەو فەرمانە ناکات کە فرە مووچەی نایاسایی و بن دیوارەکان فەسڵ بکرێن”.
دەقی روونکردنەوەکە:
روونکردنەوەیەک لەلیژنەى باڵاى بایۆمەترییەوە بۆ ڕاى گشتی
لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانی کوردستاندا، 4/27پەرلەمانتارێکی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قسەكانیدا ئاماژەى بەوەداوە کە بەرێز سەرپەرشتیاری لیژنەى باڵاى تۆماری بایۆمەتری ئیمزا لەسەر ئەو فەرمانە ناکات کە فرە مووچەی نایاسایی و بن دیوارەکان فەسڵ بکرێن.
وەک لیژنەى باڵاى تۆماری بایۆمەتری ئەو ووتانەى ئەو پەرلەمانتارە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیەنین؛ بەهیچ شێوەیەک شتی لەو جۆرە نییە و دوا بڕیاری لیژنەش لەبارەیەوە ئەوە بوو كە مووچەی 16 هەزار و 505 كەس كە فرە مووچەی نایاساییان ھەبوو راگیراوە
لەھەمانكاتدا، ئێستا لێكۆڵینەوە دەكرێت لە موچەی زیاتر لە 36 هەزار مووچەخۆری تر و دواتریش بڕیار لەسەر ئەوانیش دەدرێت. بۆیە دیارە ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزە لەبێ ئاگایی خۆیەوە ئەو قسانەی كردووە، بۆ هەموو لایەکیشی روون دەکەینەوە کەپرۆسەى بایۆمەتری بەردەوامە و یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکانی کابینەکانی هەشت و نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



