
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراقی
SNN
هێڵی ئاسمانی عێراق گەشتەکانی لەگەڵ وڵاتی هندستاندا راگرت، وەزارەتی تەندروستی عێراقيش رەتيدەکاتەوە “ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ھندی لە عێراق تۆمار کرابێت”.
هێڵی ئاسمانی عێراقی رايگەياند: “بەهۆی زۆریی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتی هندستان، لە ئێستادا گەشتە ئاسمانييەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا راگرتووە”.
هاوکات، روبا فەلاح بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە وەزارەتی تەندورستی و ژینگەی عێراق، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: “تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ھندی لە عێراق تۆمارنەکراوە، بەڵام لەوانەیە لە ھەر کات و ساتێکدا بێت ڤایرۆسەکە لە عێراقیش بڵاو ببێتەوە”.
راشیگەیاند: “بێگومان پابەندبوون بە رێنماییەکانی خۆپارێزی و وەرگرتنی ڤاکسین، رێگر دەبن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەکە”.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر میدیاکانی عێراق بڵاویانکردبووەوە یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ھندی لە پارێزگای زیقار تۆمارکراوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش



