هاوسەرۆکانی یەکێتی و وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوونەوەیان ئەنجامدا

وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN
هاوسەرۆکانی یەکێتی و وەزیری دەرەوەی ئێران گفتوگۆی ورد و ھەمەلایەنەیان لەسەر پێویستی بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان، ھەماھەنگی، کاری ھاوبەش و بەھێزکردنی ھاریکاری ئابووری و بازرگانی نێوان ھەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازییانکرد لە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدێکی یاوەری.
لە دیدارێکدا گفتوگۆی ورد و ھەمەلایەنە لەسەر پێویستی بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان، ھەماھەنگی، کاری ھاوبەش و بەھێزکردنی ھاریکاری ئابووری و بازرگانی نێوان ھەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا لەپێناو بەرقەراکردنی سەقامگیری سیاسی و ئاسایش لەناوچەکە. هاوسەرۆکان جەختیان لە ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە و ئاشتی و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستانیان بە فاکتەرێکی گرنگ زانی بۆ پاراستن و ئارامی دەوڵەتانی دراوسێ.
هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا لەبەرەوپێشچونی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و رایانگەیاند کە گەیشتن بە رێکەوتن لەو دانوستانانە دەبێتەمایەی کەمکردنەوەی بارگرانی سەرشانی هاوڵاتیانی ئێران کە بەهۆی گەمارۆوە زەرەرمەندبوون، هاوکات دەبێتە مایەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە بەگشتی و عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران پێزانینی خۆی نیشاندا بەرامبەر بەو رۆڵە گرنگەی یەکێتی دەیگێڕێت بەتایبەت کە لە دوای گۆڕانکاریی و ئەنجامدانی کۆنگرەی حزبەکە، پێگەی یەکێتی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە بەهێزتربووە. ئامادەیی وڵاتەکەشی نیشاندا بۆ پەرەپێدانی پەیوندییەکان و یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1 hour لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1 hour لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش



