
SNN
دوای ئەوەی بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا شوقەکەی نۆژەنکردەوە تۆمەتی شکاندنی یاسای خرایەپاڵ و هاووڵاتییان داوای لێدەکەن سەرچاوەی پارەی تێچووی نۆژەنکردنەوەکە ئاشکرابکات.
میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە، دوای ئەوەی سەرۆک شارەوانی لەندەن رەتیکردەوە تێچووی نۆژەنکردنەوەی شوقەکەی سەرۆکوەزیران بگرێتە ئەستۆی حکومەت، جۆنسن شوقەکەی کە دەکەوێتە شەقامی داونسن نۆژەنکردەوە.
سەبارەت بە سەرچاوەی ئەو پارەیەی کە بۆ نۆژەنکردنەوەی تەرخانکرابوو، وتەبێژی جۆنسن بە میدیاکانی وتووە کە خەڵکی خۆبەخشانە پارەیان بەخشیووە و بە دیاری کارەکانیان بۆ کردوون.
بەرپرسی پێشووی راوێژکارەکانی جۆنسن تۆمەتباریکردووە بەوەی کە بەشێوەیەکی نایاسایی پارەی نۆژەنکردنەوەی شوقەکەی تەرخانکردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە ساڵانە بڕی 42 هەزار دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەی نوسینگەی سەرۆکوەزیران دابینکراوە و هەر پارەیەک لەسەروو ئەو بودجەیەوە تەرخانبکریت دەبێت سەرۆکوەزیران خۆی بیدات.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20 hours لهمهوپێش



