ئەو یەکەیەی بن لادن-ی کوشت ئەرکی لە نەهێشتنی تیرۆرەوە دەگۆڕێت بۆ نەهێشتنی هەڕەشە جیهانییەکان

تیمی سیڵز
SNN
ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیێتد پرێس دەڵێت “ئەو هێزە تایبەتەی سەربە یەکەی دەریایی ئەمریکین و بە (سیڵز)ناویان هاتووە و توانییان ئوسامە بن لادن بدۆزنەوە و بیکوژن، ئەرکی دەگۆڕێت بۆ نەهێشتنی هەڕەشە جیهانییەکان”.
ئاژانسەکە دەشڵێت “دوای 10 ساڵ لە کوشتنی بن لادن، ئەم یەکەیە سنووی دەسەڵاتەکانیی فراوان بووە و ئێستا دژایەتیی هێزی جیهانی دەکات وەک چین و روسیا”.
پلانی نوێی یەکەی دەریایی سیڵ ئەوەیە کە ژمارەی ئەندامانی یەکەکانی کەمکردووەتەوە بۆ 30٪، بەڵام ژمارەی یەکەکانی خۆی گەورەتر کردووە تا لە سەر و ژێری ئاوەکانی دەریادا توانای ئەرکی خۆیان هەبێت.
سەر لەنوێش پشکنینی تەندروستی بۆ هەموو ئەندامانی یەکە سەربازییەکە دەکرێتەوە، چونکە پێشتر تۆمەتی کوشتن و دەستدرێژیی سێکسی و ماددەی هۆشبەر لە هەندێک لە ئەندامەکانیان ساغ بووبووەوە.
ئیدمیرال هیو هەوارد فەرماندەی یەکەی سیڵز دەڵێت “دەمێکە لەو بیابان و کەژوکێوانەی عێراق و ئەفغانستان سەربازەکانمان دەجەنگن، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە بگەڕێنەوە ناو ئاو”.
وتیشی: “پێشتر لەپاش رووداوە نەخوازراوەکان ئێمە جووڵەمان دەکرد و بە ئەرکی خۆمان هەڵدەستاین، بەڵام ئێستا نا، هەوڵدەدەین پێش روودانی هەر شتێکی نەخوازراو، بجووڵێین و نەهێڵین روو بدات”.
ئوسامە بن لادن دامەزرێنەری ڕێکخراوەی ئەلقاعیدە، بەرپرسیاری ھێرشەکانی 11ی ئەیلوول و گەلێک ھێرشی پڕ قوربانیی دیکەیە لە ئاستی جیھاندا، بنەماڵەی بن لادن، کە ئوسامە لەوان بوو، یەکێکە لە بنەماڵە زۆر دەوڵەمەندەکانی عەرەبستانی سعودیە.
لە ساڵی 2011 ئوسامە بن لادن لەلایەن دەستەیەکی تایبەت لە سوپای ئەمریکی بەناوی سیڵز لە پاکستان کوژرا و دواتر تەرمەکەی لە دوای کفنکردنی بە شێوەی ئیسلامی، خرایە نێو زەریاوە.
له سه‌ره‌تای مانگی ئایاری ساڵی 2011 ده‌بوو باراك ئۆباما سه‌رۆکی ئەو کاتی ئه‌مریكا خۆی بۆ پرۆسه‌یه‌ك ئاماده بكات کە له‌و كاته‌وه‌ی ببووه فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا، تووشی مه‌ترسی له‌و جۆره نه‌بووه‌وه.
ئه‌و ده‌یزانی ئه‌و شه‌وه جیاوازه، بۆیه خۆی ده‌ڵێت “درێژترین شه‌وی ژیانم بووه” ئه‌وه‌ش ئه‌و شه‌وه بوو كه هێرش ده‌كرایه سه‌ر ئوسامه بن لادن”.
دوای ئه‌وه به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر شوێن و زانیاری وردیان كه‌وته ده‌ست، ئه‌ویش تیمێكی ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كی بێ وێنه له مێژووی ئه‌مریكادا ئه‌نجامبده‌ن.
به دڵنیایه‌وه ئه‌و كاره زۆر مه‌ترسیداربوو، به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌ش كه‌وتبووه سه‌ر شانی كه‌سێك، ئه‌ویش سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو.
بۆ ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ش سه‌ركێشییه‌كی گه‌وره‌بوو، چونكه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی تیمه‌كه، ده‌ستیان له هه‌موو شتێك شۆردبوو.
ئه‌و شه‌وه هه‌موویان له ژووری چاودێریه‌وه سه‌یری ئه‌و هێرشەیان ده‌كرد كه چۆن ئوسامه بن لادن سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده له ناوچه‌ی ئه‌بوت ئابادی پاكستان له ناو ده‌برێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



