تەندروستی کۆیە روونکردنەوە لەسەر ئەو هاوڵاتییە دەدات دوای کوتانی بە دژە کۆرۆنا گیانیلەدەستدا

وێنەی نەخۆشەکە
SNN
دوای ئەوەی مامۆستایەک لەکۆیە دواى شەش رۆژ کوتانى بە ڤاکسینى کۆرۆنا گیانىلەدەستدا، بەرپرسانى تەندروستی ناوچەکەش دەڵێن پێدەچێت هۆکارى مردنى نەخۆشى شەکرە و تەسکبوونەوەى دەمارەکانى دڵى بوبێت نەک ڤاکسین.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە بۆ SNNی ناردووە، ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی مامۆستا محەمەد لە کۆیە گیانیلەدەستدا، باس لەوەکرا هۆکارەکەی بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینی ڤایزەر بووە و بۆ ئەوەش لەلایەن تەندروستی کۆیەوە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵێنەوە پێکهێنرا.
اماژە بەوەشکراوە، دوای وەرگرتنی زانیاری لە کەسوکاری نەخۆش و لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید دەرکەوت گیانلەدەستدانی بەهۆی ئەو نەخۆشیانە بووە کە مامۆستای کۆچکردوو هەیبوون، ئەوانیش تەسکبوونەوەی دەمارەکانی دڵی و نەخۆشی شەکرە و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و پابەندی ڕێنماییەکانی پزیشکیش نەبووە لە بەکارهێنانی چارەسەرەکانی.
تەندروستی کۆیە باسی لەوەشکردووە، بەپێی بەدواداچوونەکان ئەو شەوەی مامۆستاکە کۆچی دوایی کردووە هەناسەى توند بووە، هەموو ئەو هۆکارانەش ئاشکرایدەکەن کە بەهۆی نەخۆشی دڵ و لەکارکەوتنی کۆچی دوایی کردووە پێی ناچێت بەهۆی لێکەوتەکانی ڤاکسینی فایزەر بووبێت.
مامۆستاکە ناوى محەمەد مەنمیە و شەش رۆژ لەمەوبەر ڤاکسینی فایزەری وەرگرت و شەوی ڕابردوو گیانیلەدەستدا.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1 hour لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1 hour لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش



