حکومەت پڕۆژەياسای دادگای تاوانکاری تاوانەکانی داعشی پەسەندکرد

0
733

SNN

سەرۆکی حکومەت رايگەياند: “ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیران، پڕۆژه‌ یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعشی لە هەرێمی کوردستان په‌سه‌ندكرد، بە مەبەستی لێپێچینەوە و دادگاییكردنی تیرۆرستانی داعش لە سەر ئەنجامدانی تاوانەکانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و كۆمه‌ڵكوژیی”.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رايگەياند: “ئەم یاسایە دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه،‌ چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ دادگاییکردنی تیرۆریستانی داعش دادەڕێژێت، لە ڕێگەی پێکهێنانی دادگایەکی نيشتمانیی لە هەرێمی کوردستان، بە بەشداری تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێودەوڵەتیی بۆ لێپێچینەوە له‌ تاوانەکانی داعش (یونیتاد) کە هاوکار دەبێت لە رووی کۆکردنەوەی بەڵگەکان” .

دەشڵێت: “بێگومان ئەمە برینه‌ قووڵه‌كانی قوربانییانی ده‌ستی داعش ساڕێژ ناکات، بەتایبەتی خوشك و برا ئێزیدیه‌كانمان و قوربانییانی دیکە، بەڵام دەبێتە هەنگاوێك بە ئاراستەی سزادانی تاونباران و هێنانەدی دادپەروەریی زیاتر”.

راشيگەياندووە: “حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەرکی سەرشانیانه‌ کە تیرۆریستانی داعش رووبەڕووی دادگا بکەنەوە لە بەرامبەر تاوانه‌كانیان دژ به‌ گەلی کوردستان و خەڵکی عێراق و مرۆڤایەتی بە گشتی”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this