
AFP:جۆ بايدن، فۆتۆ
SNN
لە پاش تێپەڕبوونی 100 رۆژ بەسەر دەستبەکاربوونی جۆ بايدن سەرۆکی ئەمريکا لە کۆشکی سپی وتارێکی پێشکەشکرد و تيايدا پلانێکی نوێی ئابووری راگەياند، وتيشی “نامەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ رووسیا و چین تێکبچێت”.
لەبارەی ڤاکسينی کۆرۆناوە سەرۆکی ئەمريکا لە وتارەکەيدا داوای لە هاووڵاتيانی وڵاتەکەی کرد بچن ڤاکسين وەربگرن، راشيگەياند: “دوای ئەوەی بەڵێنمدا 100 ملیۆن ژەمە ڤاکسین لە 100 رۆژدا دابین بکەم، ئێستا ئێمە زیاتر لە 220 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنامان دابین کردووە”.
جۆ بايدن ئەوەی نەشاردەوە کە کۆرۆنا گەورەترين کێشەی ئەمريکايە، چونکە رۆژانە 700 کەس بەهۆيەوە گيانلەدەستدەدەن، بەڵام ئەمەی وەک دەستکەوتی ئيدارەکەی باسکرد چونکە پێشتر رۆژانە نزيکەی سێ هەزار کەس دەمردن.
هەر لە وتارەکەيدا بايدن باسی لە پلانێکی نوێی ئابووری کرد، وتيشی “ئەو پلانە دەبێتە رێگەیەک بۆ هاوکاریکردنی منداڵان، خێزانەکان و پشتیوانیی پرۆسەی پەروەردە و خوێندن لە ئەمریکا دەکات”، پاکێجەکەی بایدن بەبەهای 1.8 تریلیۆن دۆلارە.
سەبارەت بە پەيوەندييەکانی واشنتۆنيش لەگەڵ روسيا و چين بايدن باسی لەوەکرد: “بەدوای خراپکردنی پەيوەندييەکانمان نيم لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە بەڵام پێشێلکردنی مافەکانی ئەمريکا لێخۆشبوونی نيە و کاردانەوەی دەبێت”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



