
مووچە
SNN
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشهسازیی حكومهتى ههرێمى كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: دەست بە خەرجكردنی نیوەی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵى 2016 دەکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاماژەی بەوەشکرد “پاش ئەوەی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵهكانی 2014 و 2015 تەواوبوو، هەفتەی داهاتوو دەسە بە خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2016 دەکرێت”.
دەشڵێت “بەراورد به ساڵهكانى 2014 و 2015، پارهى زۆرترین جوتیار کەوتووهتە ساڵی 2016، بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکەیان به سایلۆ، پارەکەیان بۆ خەرج دەکرێت و مامەڵەکانیش زۆرن”.
دوای چەند ساڵێك له ڕاگرتنی خەرجكردنی پارەی گەنمی ساڵانی 2014، 2015 و 2016ى جوتیارانی هەرێمی كوردستان لهلایهن حكوومهتی عێراقهوه، دوا جار حكوومهتی عێراق بڕیاری دا نیوەی پارەكە، كه 268 ملیار دیناره، خەرج بكات، بڕى پارەكهی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2016، 65 ملیار و 779 ملیار دینارە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


