کاروانێکی هێزەکانی هەسەدە کرایە ئامانج و گرووپێکیش دەڵێن ئێمە بووین

فەرماندەکەی هەسەدە
SNN
گرووپێکی لۆکاڵیی بەرپرسیارێتیی خۆی لەو هێرشە راگەیاند کە کاروانێکی هێزەکانی هەسەدەی کردووەتە ئامانج و فەرماندەیەکی تێدا بریندار بوو سێ پاسەوانیشی گیانیانلەدەستداوە.
پێشتر و ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند “لەلایەن گروپێكی چەكدارەوە كاروانێكی هێزەكانیان كراوەتە ئامانج و فەرماندەیەكیان لە پارێزگای دێرەزوور بریندار بووە” .
لە بەیاننامەیەکدا کە لە ئەکاونتێکی فەیسبوک بڵاوبووەتەوە بەناوی (بەرگری میللی ناوچەی خۆرهەڵاتی فورات) دەڵێن “ئێمە بووین کاروانی هێزەکانی سوریای دیموکراتمان کردووەتە ئامانج لە گوندی حیسان لە ریفی دێرەزوری باکور”.
گرووپەکە باسی ئەوەشیکردووە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەیاندا، خەلیل وەحش جێگری فەرماندەی هەسەدە لە ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور بە سەختی بریندار بووە و سێ پاسەوانیشی گیانیانلەدەستداوە.
دوای هێرشەکە زیاتر لە 70 زرێپۆش و تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازیی هەسەدە و هێزەکانی ئەمریکا بەرەو شوێنی رووداوەکە چوون و کوژراو و بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەسرە لە دێرەزور.

بەیاننامەی گرووپەکە
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
17 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
17 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
19 hours لهمهوپێش



