24 ملیۆن دۆلار لە سامانی عێراق لە ئەڵمانیاوە گەڕێندرایەوە

دۆلار
SNN
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند بڕی 24 ملیۆن دۆلار کە بەشێوەی نایاسایی برابووە دەرەوەی وڵات توانراوە دەستی بەسەردا بگیرێت و بگەڕێندرێتەوە سەر سامانی دەوڵەت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردووەتەوە، هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ گەڕاندنەوەی سامانی عێراق کە لە رابردوودا بەشێوەی نایاسایی براوەتە دەرەوەی وڵات، لەو چوارچێوەیەشدا 24 ملیۆن دۆلار لە ئەڵمانیا دەستی بەسەرداگیراوە.
دەشڵێت: کۆمپانیا عێراقییەکان و باڵیۆزخانەکانی عێراق لە وڵاتان هاوکاردەبن لە گەڕاندنەوەی سامانی دزەپێکراوی عێراق لە وڵاتان.
لەوبارەیەوە ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی عێراق بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی وتووە: بەشێکی زۆری ئەو سامانەی کە بە گەندەڵی براوەتە دەرەوە لە شاری کانس لە فەڕەنسا کۆشک و تەلاریان پێکڕدراوە، بەشێکی دیکەش لە بەریتانیا, سویسرا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپی و عەرەبی موڵکیان پێکڕدراوە. چەندین کارگە هەیە لە ڤیەتنام و سینگاپورە کە بە سامانی عێراق کڕدراون.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش



