
دەربەندیخان
SNN
بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان 10 مەتر کەمیکردووە و هۆکارەکەشی کەمی رێژەی بارانبارین و گرتنەوەی سەرچاوە ئاوییەکانە لە ئێرانەوە.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە ئەمساڵ پێنج سەد و پەنجا ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی کەمتر لە بەنداوی دەربەندیخاندا هەیە و ئەوەش ڕێژەیەکی زۆر کەمە.
وتیشی: “ئێستا ملیار و دوو سەد مەتر سێ جا ئاو لە بەنداوی دەربەندیخاندا هەیە، لەکاتێکدا ساڵی پار ئەمڕۆ دە مەتر ئاستی ئاو بەرزتربوو، هەروەها پێنج سەد و پەنجا ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی زیاتر تیابوو.”
هەروەها وتیشی لە دەیەکانی ڕابردوودا چەند وشکەساڵییەکامان بینیوە بەڵام ئەو ڕێژە کەمەی بارانی ئەمساڵ وا دەکات ساڵی ٢٠٢١ ساڵێکی زۆر جیاواز بێت و بە وشکەساڵی بدرێتە قەڵەم.
هەموو ئەو کەسانەی کە خەریکی کشتوکاڵن لە ناوچەی گەرمیان و پشت بە ئاوی سیروان دەبەستن، چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ ڕووبەڕووی کێشەی کەمئاوی ببنەوە و بەنداوی دەربەندیخانیش داوا لە جوتیاران دەکات کە زیادەڕۆیی نەکەن لە بەکارهێنانی ئاودا.
More News
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
57 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
57 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش



