سەرۆکی پەرلەمان: دەبێت چاودێری رێژەی هێنانی کرێکارانی بیانی بکرێت

رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
SNN
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لهپهیامێكدا به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكارانه‌وه رایگه‌یاند: پێویسته حكومه‌ت چاودێریی ڕێژه‌ی ھێنانی ده‌ستی كاری ده‌ره‌كی بكات له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه.
ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌په‌یامێكی پیرۆزباییدا، به‌بۆنه‌ی 1ی ئایاری ڕۆژی جیهانیی كرێكارانه‌وه رایگه‌یاند:”ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای پشتیوانیمان له‌ھه‌مو داخوازییه ڕه‌واكانی كرێكاران، ھاوكات داكۆكیكاری خه‌باتی ڕێكخراوه‌ییان ده‌بین له‌سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانیاندا، له‌پێناو فه‌راھه‌مكردنی ژیان و گوزه‌رانێكی ئاسوده‌تر بۆیان و دابینكردنی بیمه‌و خانانهنشینكردنیان له‌دوای ته‌مه‌نی یاسایی كاركردن”.

راشیگه‌یاند: “پاڵپشتیی ته‌واوی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ كرێكاران و ده‌ستی كاری ناوخۆیی، پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت چاودێریی ڕێژه‌ی ھێنانی ده‌ستی كاری ده‌ره‌كی بكات له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه، به‌جۆرێك كار نه‌كاته سه‌ر بژێوی و كاری كرێكارانی ناوخۆیی، ھه‌روه‌ھا یاساكانی كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ھه‌مو ورده‌كارییه‌كانییه‌وه جێبه‌جێ بكات”.
رێواز فایه‌ق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: په‌رله‌مانی كوردستان زه‌مینه‌ی ته‌واو ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ده‌ستپێشخه‌ریی ھه‌ر پێشنیازه‌یاساو ھهمواركردنهوهیهكی نوێی یاسای كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌گۆڕانكاری له‌ماف و داخوازییه‌كانی كرێكاران بكات به‌ره‌و ژیانێكی شایسته تر”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی