
بافڵ تاڵهبانى، هاوسهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی يەکی ئايار رۆژی جيهانی کرێکارانەوە لە پەيامێکيدا رايگەياند: “لە ڕۆژی جیھانیی کرێکاراندا یادی ئەو كرێكارە ماندوونەناس و دڵسۆزانە دەكەینەوە كە رۆڵێكی گرنگ و بونیادنەرانەیان بینیووە لە دروستكردن و ئاوەدانكردنەوەی كوردستانە خۆشەویستەكەمان”.
راشيگەياند: “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەهەناوی كرێكاران و ڕەنجدەرانەوە گەشەیكردووە، بۆیە پاڵپشتی و داكۆكیكردن لە ماف و داوا ڕەوا و یاساییەكانیان بە ئەركی خۆمان دەزانین و بەرامبەر رۆڵی گرنگ و مێژووییان وەفادار دەبین”.
باسی لەوەشکردووە: “بەهۆی ئەو دۆخە ئابوورییە سەختەی لە چەند ساڵی رابردوودا بەسەر كوردستاندا هات، كرێكاران بە ژیانێكی قورس و ناهەمواردا تێپەڕین. بەڵێنی خۆمان دووپات دەكەینەوە لە هەوڵەكانمان بەردەوامبین لەپێناو دەستەبەركردنی گوزەرانێكی باشتر و ژیانێكی شایستەتر بۆ كرێكارانی خۆشەویستی كوردستان”.
بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت “رۆژی جیهانیی كرێكاران لە سەرجەم كرێكارانی كوردستان و جیهان پیرۆزبێت و هەر شاد و سەرفرازبن”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
20 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
21 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
23 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
20 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
21 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
23 hours لهمهوپێش



