
بودجەی عێراق
SNN
ئەمڕۆ شەممە ماجید وائیلی ئەندامی لیژنەی دارایی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 رووبەڕووی کێشەی گەورە دەبێتەوە، بەتایبەت کە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تشرینی یەکەمی ئەمساڵەدا ئەنجامدەدرێت”.
وائیلی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرەو ئەوە دەچین بودجەی ساڵی داهاتوو بەپێی سیستەمی ئیدارەی دارایی (1 لهسهر12)ی خەرجبکرێت، هەروەک چۆن ساڵی 2020یش بەوجۆرە كاركرا. جەختیشیکردۆتەوە، خولی نوێی پەرلەمان لەسەرەتای ساڵی 2022 دەستبەکاردەبن نەوەک لەمساڵدا.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ئەوەشی وتووە، “دەکرێت پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو لەم خولەی پەڕلەماندا پێشکەشبکرێت و گفتوگۆی لەسەربکرێت، بەڵام ڕەنگە بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان ئاستەنگی بۆ دروستبکات”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “پڕۆژەکە چاوەڕێی هاتنی لیژنەی دارایی نوێی پەڕلەمان دەکات تاوەکو گفتوگۆی لەسەر بکرێت و پەسەندبکرێت”، وائیلی دەشڵێت:”دروستکردنی لیژنە پەڕلەمانییەکان لەدوای دەرچوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کاتێکی زۆری پێویستە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



