
کرێکار
SNN
لە ڕۆژی جیهانی كرێكاراندا ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاماری پێشێلكاری مافەكانی كرێكاران خراوەتەڕوو كە لە ماوەی ساڵێكدا 712 حاڵەت بووە.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، لە1ی ئایاری 2020 تا 1ی ئەمساڵ ،721 حاڵەتی پێشێلكاری مافەكانی كرێكاران لە كوردستان تۆماركراوە، لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لەو ماوەیەدا69 كرێكاری كورد لە كاتی كاردكردن و بە هۆی ڕووداوی كارەوە گیانیان لە دەست داوە كە تەمنی یەكێكیان ژێر18 ساڵ بووە.
لە كۆی ئەو 69 كرێكارە كە گیانیانلەدەستداوە 33 كەسیان لە پارێزگای سنە، 19 كەسیان لە پارێزگای ئورمیە، 12 كەسیان لە پارێزگای كرماشان و 5 كەسیان لە پارێزگای ئیلام بوون.
هەروەها، 7 كرێكار لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، 7 كرێكار لە شارەكانی ناوەندی ئێران و 55 كرێكاریش لە شارە جیاوازەكانی كوردستان بە هۆی ڕووداوی جۆراوجۆرەوە گیانیان لە دەست داوە، 29 كرێكار بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، 12 كرێكار بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ، 10 كرێكار بە هۆی تەزووی كارەبا، 9 كرێكار بە هۆی داڕمانی دیوار و 3 كرێكاریش بە هۆی سووتانەوە گیانیانلەدەستداوە.
هەروەها،67 كۆڵبەریش لە سنوورەكانی كوردستان كوژراون، كە 46 كەسیان بە تەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران و توركیا، 16 كەسیان بە هۆی ڕووداوی سرووشتی، 3 كەسیان بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و 2 كەسیان لە ئەنجامی لێدان و ئەشكەنجەی هێزە چەكدارەكانی توركیا كوژراون.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لەو ماوەیەدا 188 كۆڵبەر و كاسبكاری كورد لە سنوورەكانی كوردستان بریندار كراون، لە كۆی ئەو كۆڵبەرانە 7 كۆڵبەر تەمەنیان ژێر 18 ساڵ بووە كە 4 كەسیان گیانیانلەدەستداوە و 3 كەسیان بریندار بوون.
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاودا ئەوەش هاتووە، لە ماوەی ئەو ساڵەدا 7 چالاكی كرێكاری كورد و 11 كۆڵبەر و كاسبكار لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبە سەر كراون.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



