وەرگرتنی یەک ژەم ڤاکسین ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنا لە نێو خێزاندا %50 کەمدەکاتەوە

0
1393

SNN

توێژینەوەیەکی ئاژانسی تەندروستی گشتی لە بەریتانیا ئەوە ئاشکرا دەکات پێدانی یەک ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر یان ئەسترازینیکا ئەگەری تووشبوون بۆ (50%) لە ناو یەك خێزان دادەبەزێنێت.

رۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی کە وردەکاری توێژینەوەکەی بڵاوکردووەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کەسانەی ڤاکسینی “فایزەر” یان “ئیسترازینیکا”یان وەرگرتووە، کەمتر بوونەتە هۆی گواستنەوەی پەتاکە لەناو خێزاندا بە رێژەی (38%) تا (49%)، بەراورد بەو کەسانەی هیچ ژەمێکی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، هەروەها ئەم ئاستەی پاراستن دوای 14 رۆژی لە کوتان بە ڤاکسینەکە تێبینی دەکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی کەسی کوتراو یان ژمارەی ئەندامانی خێزان.

پێدانی یەك ژەم لە هەردوو ڤاکسینەکە، حاڵەتی تووشبوونی بە قەبارەی دوو لەسەر سێ کەمکردەوە، بە رێژەی (74%) کاریگەری دژی نیشانە تونده‌كان هەبووە، بە پێی داتاکانی ناوەندی رووپێوی پەتای کۆرۆنا.

لە توێژینەوەی دیکەدا دەرکەوتووە، هەردوو ڤاکسینەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرگری دروست کردووە و لەبەر ئەوەی ڤاکسینەکە رێگر بووە لەوەی تووشی نەخۆشییەکە ببن یان پێویست بکات لە نەخۆشخانە چارەسەر وەربگرن.

بەپێی نووسینگەی ئاماری نیشتمانی، بە رێژەی (70%) هەموو حاڵەتەکان دابەزیون، بە رێژەی (90%)یش لەو حاڵەتانە کەم بوونه‌ته‌وه‌، كه‌ نیشانه‌كانیان لێده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌مه‌ش دوای وه‌رگرتنی دوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه‌، توێژنه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر (57) هه‌زار كه‌س كراوه‌، له‌ناو (24) هه‌زار خێزان، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ژه‌مێك ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌، له‌گه‌ڵ ملیۆنێك كه‌سی دیكه‌ به‌راورد كراون.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this