16 فراکسیۆنی پەرلەمان راگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش بڵاوده‌كه‌نه‌وه

پەرلەمانی کوردستان
SNN
ئەمڕۆ شەممە، له‌باره‌ی هێرشه‌كانی شەوی رابردووی داعش بۆسه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، ژماره‌یه‌ك فراكسیۆنی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێشتا خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان لەبەردەم ھەرەشەی دوژمنان و تیرۆردان و مەترسییەکانی سەر قەوارەکە کەم نین.
له‌راگه‌یه‌نراوی ئه‌و فراكسیۆنانه‌دا كه له‌خواره‌وه ناوه‌كانیان هاتوه و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، “بەناوی فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان وێرای ئیدانەکردنی ئەو پەلامارە تیرۆرستیەی شەوی رابردوو، پرسەو ھاوخەمی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دەکەین و ھیوای زو چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.”
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌و ژماره فراكسیۆنه‌ی په‌رله‌ماندا هاتوه،” لە ئێستادا زیاتر لە ھەرکاتێک کوردستان پێویستی بە تەبایی و یەکریزی ھەیە ، باوەرمان وایە تەنھا بە یەکێتی و یەکڕیزی و پێکەوە بونمان دەتوانین روبەروی پیلانی تیرۆرستان و دوژمنانی میللەتەکەمان ببینەوە.”
ده‌شڵێن” ئەم بۆشاییە ئەمنییانەی کەلەدوای نەمانی پێشمەرگە لەناوچە کوردستانیەکاندا دروستبون هەمیشە بە زیان بۆ خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم شکاونەتەوەو تیرۆریستان سوودییان لەم کەلێنەنانە وەرگرتوە تا دەستی ڕەشیان نیشان بدەنەوە.”
ئه‌و فراكسیۆنانه ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردوه، “پێویستە هەرچی زوە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقی بە هاوبەشی پارێزگاری لەو ناوچانە بکەن و ئەم ڕووداوە نیشانمان دەداتەوە نەبونی پێشمەرگە لەو ناچانەدا چەند زیانبەخشبوە.”
ئه‌م فراكسیۆنانه‌ی خواره‌وه واژۆیان له‌سه‌ر راگه‌یه‌نراوه‌كه كردوه:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
فراكسیۆنی گۆڕان
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی
فراكسیۆنی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی
فراكسیۆنی سه‌رده‌م
فراكسیۆنی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشوری
فراكسیۆنی میلله‌ت
فراكسیۆنی پارتی چاكسازی توركمانی
فراكسیۆنی ئازادی
فراكسیۆنی رافیده‌ین
فراكسیۆنی ئازادی
فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی
فراكسیۆنی ئه‌رمه‌ن
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



