وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاكان: خۆتان بەدوور بگرن لە زەقكردنەوەی توندوتیژی

وەزارەتی رۆشنبيری
SNN
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەيەندراویکی لەبارەی بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوشتن و توندویيژی لە ميدياکانەوە بڵاوکردەوە و تيايدا داوای لە ميدياکان کرد: “خۆتان بەدور بگرن لەو بابەتانەی دەبنە هۆی تێکدانی باری دەرونی خەڵک و شيرازەی خێزان”.
ئەمڕۆ يەکشەممە، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە نووسراوێکی فەرمید بڵاويکردەوە: “بە ئاماژە بەو رووداوە توندوتیژییە کۆمەڵایەتییانەی کە ناوبەناو لە هەرێمی کوردستاندا روودەدەن و لەلایەن بەشێک لە میدیاکانەوە دەکرێن بە مادەیەکی میدیای بەرفراوان و بە شێوەیەک زەق دەکرێنەوە کە دەبن بە هاندەر بۆ برەودان بە ئاراستەی توندوتیژی لەنێو کۆمەڵگەدا”.
ئاماژە بەوەش کراوە: “بە پاڵپشت بە یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەتایبەتیش بڕگەی سێیەمی مادەی سێیەمی رێنمایی ژمارە (1) ساڵی 2014ی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ماددەی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستاندا ئاگادارتان دەکەینەوە کە خۆتان بەدوور بگرن لەم شێوازە لە پەخشکردنی ئەو بڕگە و بەرنامانەی کە دەبنە هۆکاری تێکدانی باری دەروونیی خەڵک و شیرازەی خێزان”.
ئەوەشهاتووە: “بە پێچەوانەوە بە پاڵپشت بە رێنمایی ئاماژەپێکراوی سەرەوە و گشت بڕیار و یاسا بەرکارەکانی تری پەیوەست بەم پرسە، ناچارین رێکاری یاسایی توند بەرامبەر بە کاناڵە سەرپێچیکارەکان بگرینە بەر”.

More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش



