
SNN
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران رایگەیاند: تاران پێشبینی دەکات ئەمریکا سزاکانی سەر کەرتی نەوت و بانک و کەسایەتی و دامودەزگاکانی وڵاتەکە هەڵبگرێت و ئەوەش لە دەرئەنجامی گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا لە ڤیەنا.
عەباس عارەقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیای فەرمی ئێرانی وت: “سزاکانی سەر کەرتی وزەی ئێران کە نەوت و گاز دەگرێتەوە، یاخود تەواوی سزاکانی دیکە هەڵدەگیرێن ئەوەش لە چوارچێوەی رێککەوتنمان لەگەڵ ئەمریکا” بەبێ ئەوەی بڵێت بە چ میکانیزمێکئەو سزایانە هەڵدەگرێت و ئێران لە بەرامبەردا چۆن وەڵامی داواکارییەکانی واشنتن دەداتەوە.
ناوبراو وتی: “دانوستانەکانمان بەردەوام دەبن تا لێکنزیکبوونەوەی زیاتر لەنێوان هەردوولامان روودەدات و داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێن، هەرکاتێک جێبەجێکران ئەوکاتە دەگەینە رێککەوتن و ئەگەریش جێبەجێ نەکران رێکناکەوین”.
لەوبارەیەوە جەیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا وتی: “گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئێران هێشتا تەمومژاوین”.
سولیڤان وتی: “ئامادەباشیمان لە هەردوولا بینیووە، بەتایەت ئێران کە جددییە لە گفتوگۆکردن سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ رێککەوتنی ناوەکی ئێران”.
لەلایەکی دیکەوە نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: “لە گەیشتن بە لێکتێگەیشتنەوە نزیک نین، رێگایەکی دوور و درێژمان لەبەردەمدایە”.
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا خوازیارە بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی پێنج کۆیەک کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لێیکشایەوە و دواتر سزای قورسی بەسەر تاراندا سەپاند، لە شاری ڤیەناش گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی ئێرانی و ئەمریکی بۆ گەڕاندنەوە بۆ رێککەوتنەکە بەردەوامە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



